ڕژیمی زایۆنی بۆ قبووڵ کردنی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی  ناچار بکرێت

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری بەڕێوەبردنی تەواو و کاریگەری کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیایی بوو و وتی: ڕژیمی زایۆنی بۆ قبووڵ کردنی ئەم کۆنوانسیۆنە ناچار بکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت رەوانچی وتی: ڕووبەڕووبوونەوەکان و پەسندکراوەکانی داڕێژراو لە سەر مەبەستی سیاسی، دەسەڵات و بایەخی کۆنوانسیۆن و ڕێکخراوەی قەدەغەی چەکی کیمیایی لاواز کردۆتەوە.

ئەو خراپ کەڵک وەرگرتنی هەندێ وڵاتەکان لەم کۆنوانسیۆنە و کەڵک وەرگرتنی سیاسی ئەو وڵاتانە بۆ بەڕێوەبردنی مەبەستی نەتەوەیی خۆیان، وەکوو یەکێک لە قەیرانە چەند لایەنەکان ناو برد.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران گەورەترین قوربانی کەڵک وەرگرتن لە چەکە کیمیاییەکان لە مێژووی سەردەمە، وتی: ئێمە جارێکیتر بە توندترین شێوەکەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی لە لایەن هەر کەس و هەر شوێن و لە هەر دۆخێکدا ئیدانە دەکەین.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری بەڕێوەبردنی تەواو و کاریگەری کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیایی بوو و وتی: ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ئەم بابەتە ڕادەگەینێت.

News Code 37189

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =