شکستی دوو هەڵمەتی ئیسرائیل دژی ئێران/بە کەمتر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕازی نابین

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر لایەنی بەرانبەر بەتواوەتی پێبەندی یاسا بێت، دانوستانەکان زووبەزوو کۆتایی دێت، وتی: ئەوان ئەبێ بزانن کە ئێمە بە کەمتر لە ڕێککەوتنی پێشوو ڕازی نابین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە جەخت لەسەر ئەوەی کە گەمارۆکان نەماون، وتی: ئەگەر یەکگرتوو بین بەزوویی گەمارۆکان هەڵدەوەشێنەوە، لایەنی بەرانبەرمان دەزانێت کە ڕێگایەک جگە لە بەڕێوە بردنی یاسا بوونی نییە. ئەمڕۆکە هەموو جیهان دەڵێن کە ڕێگایەک جگە لە بەڕێوە بردنی تەواوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بوونی نییە.

دووپیلانی ئیسرائیل شکستی هێنا

سەرۆک کۆمار درێژەی دا: زایۆنییەکان وەکوو دوژمنانی ئاسایشی ناوچەکە، نەتەوەی فەلەستین و بکوژەکانی مێژوون کە ملیۆنان مرۆڤیان لە ماڵی خۆیان ئاوارە کردووە.

ڕۆحانی درێژەی دا: ئیسرائیلییەکان هەمیشە ڕقیان لە گەلی ئێران، ئیمام و ڕێبەر هەبوو.

سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: دوو ئاژاوەی گەورەی ئیسرائیلییەکان بە بۆنەی بەرخۆدانی گەلی ئێران خەریکە تێکدەشکێت. پیلانی زایۆنییەکان دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەلی ئێران و پیلان دژی پێوەندی باشی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە خەریکە شکست دەهێنیت، رێگا بۆ کۆتایی گەمارۆکان خۆش بووە.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: هیوادارین لایەنی بەرانبەر خێرا پێبەندی یاسا ببێتەوە. ئێمە بە کەمتر لە ڕێککەوتنی پێشوو ڕازی نابین، ئەگەر دەیانەوێت ڕیککەوتنی ناڤۆکی بگەڕێتەوە بەڵام کەل و کون بکرێت ئەوە ئێمە قبووڵی ناکەین.

News Code 37158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha