بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە شەممە شاندی داونستانکاری ئێران لە ڤیەناوە بۆ هەندێک ڕآوێژ گەڕاونەتەوە پێتەختەکان و خەریکی گفتوگۆ لە تارانن، وتی: کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڕۆژی هەیننەوە دیسان کاری خۆیان دەست پێدەکەنەوە.
هەواڵی گۆڕینەوەی زیندانی لە نێوان ئێران و ئەمریکا پشت ڕاست ناکەینەوە
ناوبراو سەبارەت گۆڕینەوەی زیندانی لە نێوان ئێران و ئەمریکا زیادی کرد: پرسی زیندانییەکان بەردەوام لەلایەن ئێرانەوە هاتووەتە ئاراوە و هەر بۆیە جودا لە گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دێتە ئاراوە. بەردەوام گەڵاڵە و ئایدیاگەلێک لە ئارادا بووە. ئەو ڕاپۆرتانە لەلایەن سەرچاوە ئاگادارەکانەوە پشت ڕاست ناکرێتەوە.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی سەبارەت بە ئازاد کردنی حەوت ملیار دۆلار لە داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێرانیش وتی: سەرجەم ئەو داراییانە یەک جارەکی ئازاد دەکرێن.
بەردەوام ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ عەرەبستان بووین و هەین
خەتیب زادە سەبارەت بە پێوەندییەکانی ئیران و عەرەبستان و قسەکانی ئەم دواییەی وەلیعەهدی عەرەبستان و داواکاری بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، جەختی کرد: گۆڕینی شێوەی قسە کردن بەدڵنیاییەوە دەبێتە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و کاتێکیش کە نەبێتە کردەوە، ئەنجامەکانیش کردەیی نابنەوە.
ناوبراو وتیشی: ئامادەیی گفتوگۆمان لەگەڵ عەرەبستان هەبووە و هەمانە و ناوچەکە و نەتەوەکانی دوو وڵاتەکە ئەنجامی ئەو گفتوگۆگەلە دەبینن.
ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەک وشە کەم یان زیاد نابێت
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەک وشە کە کەم و زیاد نابێتەوە و ئەبێ سەرجەم بابەتەکانی کردەیی ببێتەوە، وتی: لە کۆمیسیعنی هاوبەش بۆ هەموو هاوبەشەکانمان ڕوون کردووەتەوە و لە هەر دوو بواردا لە هەمان ڕێگا خەریکین دەڕۆین.
خەتیب زادە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بۆ گەییشن بە ئەنجامەکان هیچ پەلەیەکمان نییە، وتی: ئێمە چەندین جار وتوومانە کە پەلە ناکەین و ئیزن نادەین گفتوگۆکان لە چوارچێوەی کۆمیسیۆنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دریژە بکێشێت.
ناچینە ناو یاریی درێژخایەنی دانوستانەکانەوە
خەتیب زادە زیادی کرد: سیاسەتی یەکلایی ئێران گەڕانەوەی هەمە لایەنەی ئەمریکا بۆ سەر بەڵێنەکانی، لە ژێرناوی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنی ناڤۆکییە ئەویش بە وردبینی و وشە بە وشەیە و لەو بارەشەوە نە پەلەمانە و نە دەچینە ناو یاریی درێژخایەنی ئەوانەوە.
Your Comment