گوندی نەڕانی کوردستان زێدی سنجرخان وەزیری بناسە

لە ئەم ڕاپۆرتە گەشتیارییەدا گوندی نەڕان دەناسێندرێت کە هەم لە باری جوگرافیایی و سروشتییەوە هەڵکەوتەیە و هەم لە باری مێژووییشەوە کەسایەتیەکی پەروەردە کردووە کە بۆ هەتایە جێی شانازی کوردە.

گوندەی نەڕان سەر بە شاری سنە و لە پارێزگای کوردستانە کە لە 25 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی سنە و لە ڕێگای سنە بۆ کامیاران هەڵکەوتووە و حەشیمەتی نزیک بە 1000 کەس و 200 بنەماڵەی تێدایە.

گوندی نەڕان هەم خاوەن سروشتی جوان و تایبەتە و هەم لە باری مێژووییەوە بەناوبانگە چونکوو کەسایەتییەکی گەورەی تێدا پەروەردە کراوە و نێژراوە ئەویش کەسێک نییە جگە لە سنجرخانی قارەمان.

ئیشی خەڵکی گوندەکە زیاتر ئاژەڵداری و باخدارییە و بەرهەمەکانیشیان گوێز، شڵانە و سێو و ... ە.

ئەگەر لە باری شێوەی بیناسازی گوندەکەشەوە بمانەوێت باس بکەین ئەبێ بڵێین کە ماڵەکان بە شێوەی پلیکانی دروست کراوە کە لەم جۆرەدا سەربانی خانوویەک دەبێتە حەوشەی خانوویەکی دیکە و ئەوەش هەر لە بەر کوێستانی بوونی ناوچەکە و لە ئاکامدا کەم بوونی جێگا بۆ کردنەوەی خانووەکانە.

سەبارەت بە ناوی گوندەکەش چەند ڕا هەیە هەندێک دەڵێن ناوی گوندەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی ئیسلام و لە وشەی "نەڕ" بە واتای گەورە کە وشەیەکی ئاوێستاییە و لەبەر ئەوە ئەوەیان پێوتووە کە کەسانێک لەوێ ژیانیان کردووە لە باری جەستەییەوە بەهێز بوون و پاشگری " ان" کە پاشگری شوێنە.

هەندێکش دەڵێن کە وشەکە سەرەتا "نەهران" بووە کە وشەیەکی عەرەبییە بە واتای دوو جۆی ئاو ئەویش لەبەر ئەوە کە کانییەک لە کێوێکی ئەو گوندەوە دێتە خوارەوە و دەبێتە دوو لقەوە.

یەکێک لە کێوە هەرە بەناوبانگەکانی پارێزگای کوردستان کێوی سوڵتان سراجەدینە کە هەر لە ئەو گوندە هەڵکەوتووە و هەموو ساڵێک گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی زۆر سەردانی دەکەن.

لە کانییە بەناوبانگەکانی گوندی نەڕانیش دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر: سەراو، مشتەوا، کانی دریک، چاوکە، کانی ڕۆن، کانی ساولی و ... .

خەڵکی گوندی نەڕان هەر بە زاراوەی ئەردەڵانی قسە دەکەن.

هەر وەک لە سەرەتاوە ئاماژەی پێدرا گوندی نەڕان شوێنی لەدایک بوونی کەسایەتیی بەناوبانگ و جێ شانازی کورد، سنجرخانە کە هەر لە ئەو گوندە پەروەردە بووە و لە سەردەمی هێرشی ڕووسەکان بۆ سەر ئێران گیانفیدایی و بوێری زۆری لە خۆیەوە نیشان دا و هەر لە ئەو شەڕەشدا دەکوژرێت و لە گوندەکەی خۆی بە خاک دەسپێردرێت.

ئێستا گۆڕی ئەو پیاوە گەورە کوردە لە ئاوایی نەڕانە و ساڵانە گەشتیاری زۆریش هەر بەو بۆنەوە سەردانی گوندی نەڕان دەکەن.

News Code 37052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =