بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، یوسرا ڕەجەب لەو بارەوە وتی: ئۆپراسیۆنی هێلی بێرنی هێزەکانی سوپای تورکیا لە پارێزگای دهۆک بە واتای کێشەیەکی نوێ بۆ دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵوێستی لاوازی ئەوانەوە بەرانبەر پێشێل کرانی سەروەریی وڵاتە.
یوسرا ڕەجەب زیادی کرد: لە پاڵ ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەش بێ هیچ کاردانەوەی تێدەپەڕن. چونکوو هێشتا هەڵوێستێکی پتەو لەلایەن بەغداوە لە بواری بەرگری لە وڵاتەکەی و بەکارهێنانی کارتەکانی وەرنەگیراوە.
ئەو پەرلەمانتارە کوردەی پەرلەمانی عێراق وتیشی: پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بە بیانووی هەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەگەل تورکیا تەواو هاوتەریبە.
شیاوی باسە سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی لەم دواییەدا لە هەوڵی سوپای تورکیا بۆ هێلی بێرن لە بەرزاییەکانی کیستە و ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دابوو.
بۆچوونی ئێوە