بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی خوێندنەوەکانی عێراق، ئەمیر عەبدولمونعێم کارناسی پرسە ئەمنییەکان لە لێدوانێکدا لەسەر چالاکیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی: هێزەکانی ئەمریکا لە نێوان هەرێمی کوردستان و سووریا هاتوچۆ دەکەن و جگە لە جێبەجێ کردنی تیرۆریستەکان لە نێوان دوو وڵاتەکە، لە بواری قاچاخی نەوت و بەرهەم کشتوکاڵییەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانیش چالاکی دەکەن.
ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە وتی: ئەمریکا زۆربەی کاتەکان تیرۆریستەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریاوە و بە تایبەتی لە ناوچەی حەسەکە بەرەو هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە.
ئەو کارناسەی پرسی ئەمنیەتی هەبوونی تیرۆریستەکان لە کەمپەکانی ئەمریکای وەکوو بۆمبێک وەسف کردووە کە ئەگەری هەیە هەر چرکە واشنتۆن بەکاریان بهێنێت و هەر بۆیە دەوڵەتی عێراق ئەبێ هەوڵی پێویست بۆ ڕێگری لە چوونی ئەو تیرۆریستانە بۆ عێراق بدات.
Your Comment