بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم زارعی لە دانیشتنی بنکەی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا، وتی: شەش شاری کوردستان لە دۆخی سوور و سێ شار لە دۆخی پرتەقاڵی دان.
ئەو ئاماژەی بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئایینی لە مزگەوتەکان کرد و وتی: بە پێی خاڵە دیاری کراوەکانی ئەم بنکەیە، بەڕێوە چوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان قەدەغەیە.
ناوبراو داکۆکی کرد: لە ئەمڕۆ 19ی خاکەلێوە هەموو قایمقامەکانی کوردستان پێویستە جێبەجێ کردنی ئەو خاڵانە ڕەچاو کەن و تیمەکانی چاودێری بە وردی ئەم خاڵانە شوێنگیری دەکەن.
ئێستا 386 نەخۆشی کۆرۆنا لە ناوەندە دەرمانییەکانی کوردستان خەوێندراون کە 179 کەسیان لە سنەن.
Your Comment