AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٠ ٠٧:٤٨

هاوپەیوەند بە شێوازی هەڵسوکەوت لە گەڵ ڕۆژنامەوانان:

لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕەخنەی توند لە هەرێمی کوردستان دەگرێت

لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕەخنەی توند لە هەرێمی کوردستان دەگرێت

لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ڕەخنەی لە شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران گرت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا کە سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان بڵاوی کردۆتەوە، ڕەخنەی لە شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران گرت.

ئەم ڕێکخراوەیە نووسیویە هێزە کانی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، بە زۆرەملێ دەیان کەس لە ناڕازیانیان قۆڵبەست کردووە. لەم راپۆرتەدا نووسراوە کە هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە خۆپیشاندانەکانی مانگی مەی لە شاری دهۆک، 167 فەرمانبەر، ماموستا، چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانیان قۆڵبەست کردووە.

هەروەها ئاماژەیان بۆ ناڕەزاییەکانی شاری سلێمانی کردووە و وتوویانە "زێدەڕۆیی لە توندوتیژی" بۆتە هۆی مردنی ناڕازیان و ئاماژەیان بۆ داخرانی نووسینگەی هەواڵدەرییەکان و کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەلان کردووە.

News ID 36734

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha