بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا، نووسی: ئەمڕۆ ئێران و 4+1 گفتوگۆکان دەست پێدەکەنەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا تا ئێستا بەڵێنی کاتی هەڵبژاردنەکانی بایدنی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی کردەیی نەکردووەتەوە، هێناویە: ئەو دەرفەتە نابێت لەدەست بدرێت.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: ئەگەر ئەمریکا سەرجەم گەمارۆکان لە سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە، دوای ئەوە ئێران هەموو هەوڵەکانی بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی ڕادەگرێت. ئەو ەیاریەکی براوە-براوە بۆ هەمووانە.
Your Comment