ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر پیشەی بەرگری تورکیا

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر پیشەی بەرگری تورکیا و چوار بەرپرسی پایەبەرزی ئەو بوارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە گەمارۆدانی سەرۆکی پیشەی بەرگری ترکیا و چوار بەرپرسی پایەبەرزی دیکە لەوانە ئیسماعیل دەمیر بە پێی "یاسای بەرەنگار بوونەوەی دوژمنای ئەمریکا لە ڕێگای گەمارۆکانەوە" هەواڵی دا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری سەپاندنی ئەو سزایانەی پێوەندی ئەو بەرپرسانەی تورکیا لەگەڵ بەشی بەرگری و هەواڵگری ڕووسیا ڕاگەیاندووە.

بە پێێ ڕاگەیێندراوی وەزارتەی دەرەوەی ئەمریکا، بەڵگەی فەرمی ئەو گەمارۆوانە ڕۆژی سێشەممە بڵاو دەبێتەوە.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە وەزیری دەرەوە ئانتۆنی بلینکن گەمارۆی دیاری کراوی بە سەر سەرۆکایەتی پیشەی بەرگری و ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی پیشەی بەرگری؛ فاروق یەیگیت جێگری پیشەی بەرگری؛ سەرحات گەنجوکلو سەرۆکی بەشی پەدافەندی ئاسمانی و پیشەی بەرگری؛ و مستەفا ئالپر دنیز بەرپرسی پلانڕێژی لە لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی ناوچەیی سەپاندووە.

بلینکن پاگەنەی کرد کە پیشەی بەرگری تورکیا لەگەڵ "کەسێک کە لەلایەن یان بە نوێنەرایەتی لە بەشە بەرگری و هەواڵگرییەکانی دەوڵەتی ڕووسیاوە چالاکی دەکرد، دانوستانێکی بەرچاوی ئەنجام داوە."

News Code 36687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha