گەشەی هاوکاری نێوان ئێران و ڕووسیا وڵامدەری بەرژەوەندی دوو میلەتە

سەرۆک کۆماری ڕووسیالە پەیامێکدا بۆ ڕۆحانی داکۆکی کرد: دڵنیام کە گەشەی هاوکاری نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکان وڵامدەری بەرژەوەندییەکانی هەر دوو میلەت دەبێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە ڕۆحانی، وتی: دڵنیام کە گەشەی هاوکاری نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکان وڵامدەری بەرژەوەندییەکانی هەر دوو میلەت دەبێت و ڕێگای دابین کردنی ئاسایش و هێمنایەتی ناوچەیە.

لە دەقی پەیامی پووتیندا نووسراوە: پێوەندی ئێران و ڕووسیا لە سەر ڕێزی دوو لایەنە و دراوسێ بوون و هاوڕێتی ڕاوەستاوە. دڵنیام کە گەشەی هاوکاری نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکان وڵامدەری بەرژەوەندییەکانی هەر دوو میلەت دەبێت و ڕێگای دابین کردنی ئاسایش و هێمنایەتی ناوچەیە.

هیوای تەندروستی و سەرکەوتن بۆ ئێوە و هەمو هاووڵاتیانتان دەخوازم.

 

News Code 36508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =