بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە لە 348 لاپەڕە و لە لایەن بڵاوگەی بیژەن یورد لە پارێزگای خوراسانی باکوور بڵاو کرایەوە.
بەشێک لەم کتێبە نووسراوەتەوە و بەشێکی وەرگێڕانە و هەوڵ دراوە بە شێوازێکی پۆلێن بەندی کراو و هەنگاو بە هەنگاو بڕواتە پێشەوە. بۆ ڕاڤە و شەرحی بابەتەکان لە هەموو کتێب و سەرچاوەکان کەڵک وەرگیراوە.
بۆ وێنە نووسەر لە کتێبە فێرکارییەکانی سامی تان، باهۆز باران، ئیبراهیم سەیدۆ ئایدۆغان، باران رزگار، چەتین تاش و میکائیل بلبل کەڵکی وەرگرتووە.
لە بەشی سەرەتایی کتێبەکەدا تایبەتمەندییەکانی زمانی شەفاهی و غەیرشەفاهی شی کراوەتەوە و پاش بەشی سەرەتایی، یاسای گشتیی زمان بە شێوەی پۆلێن بەندی کراو پێشکەش کراوە.
"بێستون" و "ب زمانەکی دن" لە دیکەی بەرهەمەکانی نووسەر لە بواری وەرگێڕان دایە.
Your Comment