بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو کێبڕکێیانە کە بە ئامادە بوونی 584 کاراتەکا لە 72 وڵاتەوە بە میوانداری ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چوو، زەبیحوڵڵا پوورشیب لە کێشی ژێر 84 کیکۆگرام توانی ڕکابەرەکانی خۆی لە وڵاتانی مەجارستان، بەلژیکا، ئیتالیا، کرواسی و قەزاقستان شکست بدات.
لە گرینگترین پلەگەلێک کە زەبیحوڵڵا پوورشیب دەستی خستووە دەتوانرێت ئاماژە بکرێتە سەر نیشانی زێڕی یارییە ئاسیاییەکانی گوانگجۆ لە ساڵی 2010، بڕۆنزی پاڵەوانێتی جیهان لە ساڵی 2016، زیوی ئۆلمپیادی ڕەزمی جیهان لە ساڵی 2013، زێڕی خوێندکارانی جیهان لە ساڵی 2014 و زێڕی ئومێدەکانی جیهان لە ساڵی 2007.
Your Comment