بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەسیرە، محەمەد عەلی حەوسی سەرۆکی کومیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە بە درێژەی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییەدا لە سەر زەروورەتی دەستێوەرنەدانی بیانییەکان لە کاروباری یەمەن قسەی کرد و ئێمەش بە ڕوانینێکی ئەرێنییەوە چاو لە ئەو قسە دەکەین. بەڵام سەلماندانی نیازپاکی ئەمریکا پێویستی بە هەنگاوی کردەیی هەیە.
سەرۆکی کومیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن هەروەها وتیشی: یەکەم هەنگاوی کردەیی ئەمریکییەکان ئەبێ چوونە دەرەوەی هێزەکانی لە یەمەن بێت. ئێمە چاوەڕوانین کە ئەمریکییەکان هێزەکان و کارناسەکان و هەروەها چەک و چۆڵی خۆیان لە یەمەن بکێشنەوە.
Your Comment