بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو داعش ڕاگەیاندنێکی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردەوە کە وێنەی کچێکی حەوت ساڵانی لەسەر دانابوو و تێیدا ڕایگەیاندبوو کە ئەو کچە دەفرۆشرێت.
بە پێی ڕاگەیاندنەکان، پۆلیسی ئەنقەرە بە ناوی کڕیارەوە دەچێتە پێشەوە و بەو شێوەیە لە شوێنی داعشییەکان ئاگادار دەبێتەوە و هێرش دەکاتە سەریان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەنقەرە و کچەکە ڕزگار دەکەن و داعشییەکانیش دەستگیر دەکەن.
وێنەی ئەو کچە ئێستا دراوەتە کۆمیسیۆنی دۆزینەوە ئێزدییە ون بووەکان لە هەولێر و دهۆک و هەروەها ئەنجومەنی ئیزدیەکانی بەرلین، ئۆسترالیا و کەنەدا و ... تا بەڵکوو بنەماڵەی ئەو کچە بدۆزرێنەوە بەڵام تا ئێستا هیچ کەس وەکوو کەسوکاری ئەو کچە خۆی نەناساندووە.
ئەگەری هەیە بنەماڵە و کەسوکاری لەلایەن داعشەوە لە هێرش بۆ سەر شەنگال کوژرابێتن و خۆشی وەکوو زۆرێک لە منداڵانی ئێزدی بە قاچاخ هێنرابێت بۆ تورکیا.
Your Comment