بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی موستەفەقی لە ڕەوتی سەردان لە دۆخی لۆرییە سووتەمەنی دێپۆ کراوەکان لە سنووری تەمرچین زیادی کرد: بۆ چارەسەری خێرای ئەو کێشەوە گفتوگۆی دیپلۆماتیک لە ڕێگای سەرکونسوڵگەری ئێران لە هەولیر دەستی پێکردووە و بڕیار دراوە ئەو سەرکونسولییە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هەوڵ بدات.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بازرگان و هەناردەکارانی مادەی سووتەمەنی تا هەواڵی دوایی سووتەمەنی نەنێران بۆ سنووری تەمرچین درێژەی دا: بەهۆی دۆخی نالەباری تەشەنە سەندنی کۆرۆنای گۆڕدراو لە عێراق وا دانراوە کە سەکۆی خاڵی کردنی باری لۆرییە عێراقییەکان لە سنووری تەمرچین تا هەواڵی دوایی دابرێت.
موستەفەوی وتیشی: لۆرییەکانی مادەی سووتەمەنی دێپۆ کراو لە سنووری تەمرچینی پیرانشار، تا ڕۆژی دووشەممە لە سنووری باشماخی مەریوانەوە دەچنە نێو هەرێمی کوردستان.
بۆچوونی ئێوە