بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو کۆبوونەوە کە لە 11 ی ڕەشەممە بەڕێوە دەچێت، لایەنەکانی ڕێنماییەکانی ئیمام خامنەیی لەسەر " خاکی ئازەربایجان ئەبێ ئازاد بکرێت" ، " ئاسایشی ئەرمەنییەکانی ئەو خاکە ئەبێ بپارێزرێت" ، " دوو لایەنەکە ئەبێ دەستدرێژی نەکەنە سەر سنوورە نێودەوڵەتییەکان" و " ئەگەر تیرۆریستەکان نزیکی سنووری ئێران ببنەوە، قایم بەرەوڕوویان دەبینەوە" ، تاوتوێ دەکرێن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەو لایەنە گرنگانەی بۆ چارەسەری هەمە لایەنەی قەیرانی قەرەباغی لە لێدوانی 17 ڕەبیعولئەوەلی ئەمساڵ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی خوێناوی و چآرەسەری یەکلایی پرسی قەرەباغ بەیان کرد.
لە یەکەم کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی "قەرەباغی 17 ڕەبیع" کەسایەتییە بەناوبانگە زانستی و ئایینییەکانی ئێران و کپماری ئازەربایجان و ناوچەی قەوقاز بەشدار دەبن.
Your Comment