بە پێی هەواڵی مێهر، فەرید حەق پەنا لە داخرانی سنووری باشماخی مەریوان بۆ ماوەی دوو حەوتە بە بۆنەی تەشەنەی کۆرۆنا هەواڵی دا و وتی: لە حەوتەی ڕابردووشەوە تیمێکی تەندروستی لەم سنوورە جێگیر بوون و پاش تاقیکاری و بە مەرجی نەرێنی بوونی تاقیکاری، ئیزنی هاتنیان پێ ئەدرا.
ئەو هەروەها ڕوونی کردەوە: هاوردە و بردەی کەلوپەل بە لەبەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستییەکان لەم سنوورەوە درێژەی دەبێت بەڵام هاتنی ئوتومبیلەکان بۆ ناو وڵات قەدەغەیە و تەنیا کەلوپەلەکەیان لێ وەردەگیردرێت.
Your Comment