بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەدەبی و نووسەرانی هەندێک لە شارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە دوو ڕۆمانی کوردی کورمانجی، "هاڤارا بلوورێ" و "1975" بەرهەمی یووسف شوجاعی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و هونەری پیرانشار بەڕێوە چوو.
لە ئەو ڕێوڕەسمەدا کە بە هاوکاری ئەنجومەنی ئەدەبی "ڕووناک" ڕێکخرابوو ژمارەیەک لە ڕەخنەگران و نووسەرانی کورد لە شارەکانی ماکۆ، خووی، قتوور، سەڵماس، ورمێ، شنۆ و پیرانشار لەوانە دکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە، مامۆستا عومەر محەمەدی، بەهرووز شوجاعی، تاهیر ئاگۆر و سەتار میلان ئامادە بوون کە لایەنە جیاوازەکانی هەر دوو ڕۆمانەکەیان خستە بەر ڕەخنە و باسەوە.
یووسف شوجاعی لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: ئەو کتێبانە هەوڵی بیست ساڵەی منیان لە پشتەوەیە و تێدەکۆشم ڕۆمانی سێهەمیشم لە سەر پێوەری "فەرهەنگ و دابونەریتی ناوچەی موکریان" لە چاپ بدەم.
بۆچوونی ئێوە