بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی

دوای دیداری دوێنێی رافائیل گروسی لەگەل بەرپرسانی ئێرانی، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران و بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لەسەر هاوکاری و متمانەی بەرانبەر کە بووە هۆی دەرکرانی بەیاننامەی هاوبەش لە 5 ی خەرمانانی 1399 لە تاران و گرینگایەتی بەردەوام بوونی هاوکاری و متمانەیان بیر هێنایەوە و جەختیان کرد.

ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران، ئاژانسی ئاگادار کردەوە کە بە مەبەستی پابەند بوون بە یاسای پەسەندکراوی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە ژێرناوی " هەوڵی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پارێزەری لە بەرژەوەندی گەلی ئێران، ئێران بەڕێوەبردنی هەوڵی خۆخواز، ئەو جۆرە کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاتووە، لە پێنجی ڕەشەممەی 1399 ەوە ڕادەگرێت.

بە لەبەرچاوگرتنی بابەکانی سەرەوە و بە مەبەستی بەردەوام بوونی چالاکییەکانی تاقی دڵنیا بوونەوە و چاوەدێری ئاژانس، ڕێکخراوی ناڤۆکی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی لەسەر بابەتەکانی خوارەوە ڕێککەوتن:

1. ئێران پابەند بوونی بە بەریوە بردنی تەواو و بێ سنووری ڕێککەوتننامەی گشتی پادمانی خۆی لەگەڵ ئاژانس، وەکوو رابردوو، درێژە دەدات.

2. ڕێککەوتنێکی تەکنیکی دوولایەنەی کاتی، تەبا لەگەڵ یاسا، کە بە هۆیەوە ئاژانس بە چالاکییە زەروورییە دڵنیابوونەوەکان و چآوەدێری خۆی (بە پێی پێڕستی تەکنیکی پەیوەست) بۆ ماوەی سێ مانگ درێژە دەدات.

3.  ئاوڕدانەوەی بەردەوامی ئەو ڕێککەوتننە بە ئامانجی دڵنیا بوونەوە لە گەییشتن بە ئامانجەکانی.

News Code 36138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =