بە بێ دڵنیا بوون لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هیچ هەنگاوێک هەڵناگرین

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکا بە کارەکانی سەرۆک کۆماری پێشوویەوە ئیدی جێ متمانە نییە و بە بێ دڵنیا بوون لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هیچ کارێکی نوێ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری خۆڕاگری پارێزگای کوردستان لە سنە وتی: دوژمن بە سەپاندنی گەمارۆ پێی وابوو ئابووری ئێران و هەموو ئێران تێکدەچێت بەڵام ئێران لە بەرانبەر هیچ کات لاواز نەبووەوە و تێکشکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی یەکێک لە ئەو نواندنانەی هێز بوو.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وتیشی: ئێستا تەنیا ڕێگای لۆژیکی گەڕانەوەی  ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و ئێمەش بە دڵنیا بوونەوە لە ڕاستی و دروستیی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی چونکوو ئێران تەنیا وڵاتێک بوو کە پابەندی بەڵێنەکانی لە ئەو رێککەوتنە بوو.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی کردە سەر نیگەرانییەکانی خەڵک و بەرپرسانی کوردستان و وتی: ئایین و ئێتنیک بۆ بەرپرسایەتییەکان نابێت ببێتە بنەمای جیاوازییەکان.

جەهانگیری لە درێژەدا لەسەر ڕێکخستنی دۆخی کۆڵبەرەکان جەختی کرد و وتی: شیاوی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە کە هاووڵاتیانی کۆڵبەری بکەن چونکوو وڵاتێکی هەژار نین.

ناوبراو زیادی کرد: سێ هەزار ملیار تمەن لە داهاتی دەوڵەت بۆ یارمەتی بە کۆڵبەرەکان تەرخان کراوە کەواتە بەرپرسانی پارێزگای کوردستان ئەبێ لەو بارەوە هەوڵی زیاتر بدەن.

News Code 36122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =