مەرجی ئێران بۆ پابەند بوون بە بەڵێنی ئەتۆمی/هاوکاری لەگەڵ ئاژانس درێژەی هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەگەر بەڵێنی لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تا هەفتەی یەکەمی ڕەشەممە بەڕێوە نەچێت، بەڕێوە بردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی ڕادەگرین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئەگەر لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تا هەفتەی یەکەمی ڕەشەممە بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکەن، بەڕێوە بردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی ڕادەگرین. ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە چاوەدێرگەلێک کە ئێران لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی بە شێوی خۆخوازانە قبووڵی کردبوو، ڕادەگرین.

ناوبراو هەروەها وتیشی: هاوکاری لەگەڵ ئاژانس درێژەی دەبێت و ئێران لە نامەیەکدا هەموو بابەتەکان بە ئاژانس ڕادەگەیێنێت.

خەتیب زادە ئەوەشی وت کە هەموو کارەکانی ئێران بە ئاسانی دەچنەوە سەر هێڵی سەرەتا بە مەرجێک کە لایەنە بەرانبەرەکان پێبەندی بەڵێنەکانیان بن.

ئێران لەسەر ئاسایش و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەگەڵ کەسێک سازش ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە ڕایگەیاند: مووشەک و ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوو بابەت لێک جودان و هیچ وڵاتێک لە جیهان نییە کە لەسەر بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاسایشی خۆی سازش بکات و ئیرانیش لە سەر ئەو بابەتە لەگەڵ کەسێک سازشی نابێت.

ناوبراو زیادی کرد: مووشەک ئامێری بەرگری ئێرانە و بەرنامەی ئێران بۆ بەرگری دارێژراوە و رێککەوتنی ناڤۆکی پرسێکی دیکەیە و سەبارەت بە چارەسەر قەیرانێکی دەستکردە کە لە ڕێگای خۆیەوە شوێنگیری دەکرێت.

دەوڵەتی نوێی ئەمریکا هێشتاکە ڕێگای هەڵەی ترامپ دەپێوێت

خەتیب زادە سەبارەت بە تویتی وتەبێژی وەزارتەی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئەمریکا بەداخەوە هێشتا ڕێگای هەڵەی ترامپ دەپێوێت و ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕوو دەدات لەگەڵ پێش لە 20ی جوون جیاوازیی نییە و هەمان زیاترین گوشار و جەنایەتێک کە لە بەرانبەر خەڵکی ئێران کرا، درێژەی هەیە.

دیپلۆماتی ئێرانی لە تورکیا دەستگیر نەکراوە

خەتیب زادە لە کاردانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە دەستگیری دیپلۆماتێکی ئێرانی لە تورکیا، وتی: هیچ دیپلۆماتێکی ئێران دەستگیر نەکراوە و ئاوەها رووداوێک ناکەوێت چونکوو پێچەوانی ڕێساکانە.

وتیشی: هاووڵاتیەکی ئێرانی لە کاتی چوونی بۆ تورکیا دەستگیر کراوە و ئێمە لەگەڵ دەولەتی تورکیا لە ئەو بوارەوە لە پێوەندیداین.

هەڵوێستی ئێران لە بەرانبەر چەکی ناڤۆکی نەگۆڕدراوە

وتەبێژی وەزارتی دەرەوە سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەسەر چەکی ناڤۆکی، وتی: هەڵوێستی ئێران نیسبەت بە پرسی چەکی ناڤۆکی نەگۆڕدراوە. هەڵوێستی ئێران هەر ئاشتیخوازانەیە و نەگۆڕدراوە.

News Code 36045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =