AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٢٧ ٠٨:٥٢

پەرلەمانتارێکی عێراقی:

مەسعود بارزانی لە ناوچەی سەوزی بەغدا زەوی و خانووی هەیە

مەسعود بارزانی لە ناوچەی سەوزی بەغدا زەوی و خانووی هەیە

کازم سەیادی ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق هێشتا زەوی و خانوو و موڵکی لە ناوچەی سەوزی بەغدا هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم سەیادی پەرلەمانتاری عێراقی لە تویتێکدا نووسی: بە گوێرەی هەندێ زانیاری مەسعود بارزانی هێشتا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق موڵکی هەیە .

ئەوەشی نووسیوە کە بارزانی تا ئێستا مووچەی خانەنشینی لە دەوڵەتی عێراق وەردەگرێت بە ناوی ئەندامی خانەنشین کراوی ئەنجومەنی حکوومەتیەوە.

News ID 36036

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha