ناوچەی بادینان بووەتە زیندانێکی سیاسی گەورە لە هەرێمی کوردستان

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی لە دهۆک وێڕای ڕەخنە لە دەستگیری ئەندامێکی کادیری ئەو پارتە لە دهۆک جەختی کرد کە ناوچەی بادینان بووەتە زیندانێکی سیاسی گەورە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئاوێنە، ئاراس محەمەد ئاغا، لە راگەیێندراوێکدا، ڕایگەیاند کە نەزیر بەرواری بەرپرسی کاروباری کۆمەڵایەتی یاکەێتی نیشتمانی لە ناوچەی دەرکاری سەر بە پارێزگای دهۆک، بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیەوە دەستگیر کراوە.

بەرپرسی یەکێتی نیشتمانی لە دهۆک وێڕای ئیدانە کردنی دەستگیری ئەو کادیرە و دەستگیرییەکانی دیکەی لە ناوچەکەی نایاسایی و وەسف کردووە، ڕایگەیاندووە کە ناوچەی بادینان بریتی لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر بووەتە زینداێکی سیاسی و ئەوە قبووڵ ناکرێت.

ناوبراو وێڕای داخوازی بۆ ئازاد کردنی ئەو ئەندامەی یەکێتی نیشتمانی، جەخت یکرد کە نوێنەرانی یەکێتی دژی ئەو شێوەی کردەوەیەیە و هیوادارە ئاوەها دەستگیرکرانێک دووپات نەبێتەوە.

News Code 36007

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha