بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ژێر ناونیشانی "بۆچی عێراق به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات؟" نووسیویه‌تی، "ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، دو هۆكاری سه‌ره‌كی له پشته.
دەشڵێت: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، له ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێن و ڕێکكه‌وتنانه نه‌بووه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوویه‌تی به‌تایبه‌تیش له پرسی نه‌وت و پابه‌ندی به یاسای بودجه.
رونیشیكرده‌وه، "له ساڵانی ڕابردودا حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تاوه وتویه‌تی پابه‌ندی یاسای بودجه ده‌بین و نه‌وت به‌و بڕه‌ی له یاساكه‌دا دایاریكراوه، ڕاده‌ستی ده‌كه‌ین، دواتر په‌شیمان بۆته‌وه و پابه‌ندی ڕێكه‌وتن و به‌ڵێنی خۆی نه‌بوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستبونی بێ متمانه‌یی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
عه‌بدولستار مه‌جید رایگه‌یاند: دوه‌م هۆكار له‌ئاستی ناوخۆیه كه ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یانتوانیوه سامان و داهاتی گشتی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌كاربهێنن، بۆیه ئێستا به‌غدا ده‌زانێت كه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیشی دابین بكات.
جەختیش دەکان کە له ڕوی سیاسییشه‌وه ناوماڵی كورد لێكترازاو و پڕه له ناكۆكی له نێوان هێزه سیاسییه‌كان.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م دو هۆكاره وایكردوه كه به‌غدا خاڵی لاوازی هه‌رێمی كوردستان بگرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان نه ده‌توانن لاوازیی و كه‌موكورتییه‌كان چاكبكه‌ن، نه ده‌شتوانن پابه‌ندی به‌ڵێن و ڕێكه‌وتنه‌كانیان بن تا متمانه له نێوان خۆیان و ناوه‌ند له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دروستده‌بێته‌وه.
بۆچوونی ئێوە