قاڵیباف: گۆڕانەکانی کۆشکی سپی کاریگەری لە پێوەندی تاران- مسکۆ نابێت

سەرۆکی پارلەمانی ئێران وتی: گۆڕانەکانی کۆشکی سپی لە ڕوانینی ستراتیژیکی ئێمە بۆ پێوەندییەکانی تاران- مسکۆ کاریگەری نابێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرۆکی پارلەمانی ئێران پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕش کە بۆ "ولادیمیر پووتین" نووسرابوو، پێشکەشی «ویچسلاو والودین» سەرۆکی دومای ڕووسیا کرد.

قاڵیباف لە کاتی پێشکەش کردنی ئەم پەیامە وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی ڕێبەری شۆڕش بۆ ئەم ولاتە، داکۆکی کرد: هەر بەو شێوەی کە بوونی ئێرانێکی سەربەخۆ بەرژەوەندی ڕووسیای تێدایە، بوونی ڕووسیای بەهێزیش بەرژەوەندی ئێرانی تێدایە.

ناوبراو داکۆکی کردە سەر پێوەندی هەمیشەیی، درێژخایەن و ستراتیژیک نێوان دوو وڵاتەکە و وتی: گۆڕانەکانی کۆشکی سپی لە ڕوانینی ستراتیژیکی ئێمە بۆ پێوەندییەکانی تاران- مسکۆ کاریگەری نابێت.

لەم دانیشتنەدا هەروەها «ویچسلاو والودین» وێڕای ئاماژە بە گرینگی پێوەندی نێوان دوو وڵات، وتی: ئەمن ئەرکی ئەوەم لە سەرە پەیامی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران خێرا بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا بگوازمەوە.

ئەو سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بە تایبەت لە دۆخی کۆرۆنادا، ڕوونی کردەوە: هەندێ وڵات باسی مافی مرۆڤ دەکەن بەڵام لە دۆخی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆندا، سیاسەتی گەمارۆدان دەگرنە بەر و لە جیاتی یارمەتی دان بە خەڵک، چۆنایەتی ژیانی خەڵکیش خراپ دەکەن.

والودین داکۆکی کرد: ئێران و ڕووسیا بۆ تێپەڕاندنی کێشە ناوچەییەکان دەبێ هاوکاری خۆیان بپارێزن و پتەوتری بکەنەوە.

News Code 35939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =