بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد فەرید سپەری ڕایگەیاند: پارێزگای کوردستان لە چاو پێش شۆڕشی گەلانی ئێران لە بەشی وەبەرهێنانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان پێشکەوتنی زۆری بەخۆوە بینیوە و ئێستاکە لە بواری وەبەرهێنانی نشاستە و پرۆتۆئینەوە پێگەیەکی تایبەتی لە ئاستی ئێران هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: دوو لەسەدی زەوینە کشتوکاڵییەکانی ئیران لە پارێزگای کوردستانە و سەدا حەوتی ئاوە ڕەوانەکانی ئێرانیش لە کوردستانە.
سپەری زیادی کرد: وەرزێرانی کوردستانی ساڵانە یەک ملیۆن و 250 هەزار دۆنم زەوینی کشتوکاڵی، 750 هەزار دۆنم کشتوکاڵ، 45 هەزار دۆنم باخ و نزیک بە سێ و یەک دەیەم ملیۆن یەکەی ئاژەڵداری بەرێوە دەبەن کە بە گشتی دوو ملیۆن و 900 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: کوردستان ساڵانە سەدا 10ی گەنمی ئێران بەرهەم دەهێنێت و لە باری بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشک پلەی یەکەمی لە ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوا هەیە و لە باری وەبەرهێنانی پەتاتەوە بە وەبەرهێنانی ساڵانە 320 هەزار تۆن پەتاتە پلەی پێنجی ئێرانی هەیە.
هەروەها زیادی کرد: پارێزگای کوردستان لە باری وەبەرهێنانی بەرهەمێک وەکوو شێلک، پلەییەکەمی ئێرانی هەیە.
سپەری وتیشی: لە بابەتی میکانیزاسیۆنی بەشی کشتوکاڵی تا پێش لە شۆڕش پێشکەوتنی کەممان هەبوو، بەڵام دوای شۆڕش لە باری میکانیزە کردنی کشتوکاڵەوە پارێزگای کوردستان پلەی یەکەمی ئێرانی هەیە.
بۆچوونی ئێوە