شۆڕشی ئیسلامی ئێران یارمەتیدەری بزاڤی ڕزگاریی خوازیی کورد لە عێراق بووە

کارناسی پرسە سیاسییەکانی ناوچە وتی: هۆی دوژمنی ئەمریکا و ئیسرائیل لە گەڵ ئێران ئەوەیە تاران توانیویەتی هێمنییەکی سیاسی لە دەوروبەری خۆیدا دروست بکات و ئەوانیش ئەمەیان پێ قەبووڵ ناکرێ.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: چل و دوو ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سی ساڵ لە کۆچی دوایی ڕێبەرەکەی تێدەپەڕێت. شۆڕشێک کە پێناسەکەی سەرتر لە جوگرافیای سیاسی و سنوورە ناوخۆییەکانی بوو. هەر بۆیە ژمارەیەکی لەڕادەبەدەر پیلان و سیناریۆی بەرنامەڕێزی کراو دژی شۆڕشی ئێران بەهۆی نیگەرانی لە کاریگەریی لە سەر ڕەوتی ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکە، داڕێژرا.

چۆنیەتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕەوتی کاریگەری ئەو لە ناوچەکە و سەرهەڵدانی بزووتنەوە خۆڕاگرییەکان لە درێژەی ئەم چەند دەیەدا شرۆڤە کراون بەڵام ساڵانە دەتوانین هێمانەی نوێ بەم شرۆڤانە زیاد بکەین و ئەمەش بەشێکی گرینگ لە تایبەتمەندی  شۆڕش .

بۆ باس لە کاریگەریی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەر بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی ناوچەکە لەو سەردەمە  هەواڵنێری مێهر لە گەڵ  ئێحسان زەڵمی، مامۆستا و چاودێری سیاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی کردووە ، زەڵمی سەبارەت بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هۆی دژایەتی کردنی ئەمریکا و وڵاتە ڕۆژاواییەکان لە گەڵ ئێران هەندێ لایەنی ڕوون کردۆتەوە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە.

هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی شۆڕشی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و کاریگەری لە  گۆرانکارییەکانی ئێستای ناوچەکە 

هۆکاری سەرکەوتنی شۆڕش بریتیین لە چوار هۆکار یەکەم ئەوەی کە زوڵم و زۆری 37 ساڵەی ڕژیمی شای ئێران ببووە هۆی بێزار کردنی میلەتی ئێران و ناڕەزایەتی خەڵکی لێ کەوتەوە.

دووهەمین هۆکار سەرکردایەتی شۆڕش لە لایەن کەسێکەوە بوو کە خۆی پەروەردەی ناو گەلانی ئێرانە و پاشان بووە بە ئۆپۆزیسیۆن و توانی سەرپەرشتی هەموو بەرەکان بگرێتە دەست و هەموو ئامانجەکان کۆ کاتەوە بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی پاشایەتی.

سێهەم گرتنەبەری میکانیزمە سەردەمییەکان لە لایەن ئیمام خومەینی و تەعامول کردن بە شێوەیەکی حەکیمانە لە سەرەتای شۆڕشەوە و چوارەمیش بەرزکردنەوەی ئامانجی خزمەت لە لایەن ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامییەوە بوو و ئەوەش ئەو ئامانجەیە کە پێویستە هەموو سەرکردەیەک بەرزی بکاتەوە. ئامانجی خزمەت کردنی میلەت و گەڕاندنەوەی داهات و دەسەڵاتی وڵات بۆ میلەت یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی میلەتە بۆ شۆڕشەکان.

نیگەرانی ڕۆژاواییەکان لە سەرکەوتنی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی ئێران 

بێگومان ئەم دژایەتی کردنە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکار. یەکەم هۆکار ئایینە، ئەمریکییەکان و ڕۆژاواییەکان ئایینیان بریتیە لە گاور و جوولەکە و تا ئەندازەیەکی زۆریش ئەوان دژی هەموو موسوڵمانانن و ئەمەش هۆکاری سەرەکی دژایەتی و بەرەنگار بوونەوەی ئەوان لە گەڵ وڵاتانی ئەم ناوچە و ڕۆژهەڵاتی ناوینە و هەر بەم بۆنەوە بزاڤەکان هەر دەم هەوڵیان داوە دژی ئەوان بوەستنەوە.

لە ئایینی ئیسلامدا دادپەروەرییەکی ڕەها بوونی هەیە. وڵاتانێک وەکوو ئەمریکا چونکوو خۆیان زاڵم و دیکتاتۆرن پێیان خۆش نییە ئێمە بە تەواوەتی و بە دروستی پێڕەوی لە ئایینی خۆمان بکەین و هەر ئەمەش ئەبێتە هۆی دژایەتی کردنی ئەوان لە گەڵ ئێمە. ئەوان چەوساندنەوەی فەقیر و هەژارەکانیان پێ خۆشە و ئەمەش دژی ئایینی ئێمەیە.

دووهەم ئەو وڵاتانەی ئێمە سەرمایەی مادی زۆری هەیە کە گرینگترینی ئەوانە لە نەوت و ئاودا خۆی ئەبینێتەوە و وڵاتە ڕۆژئاواییەکان و بە تایبەت ئەمریکاش بەڕاستی ئەیانەوێ هەرچی سەرمایە و دەسمایەی ئەم وڵاتە هەیە دەستی بە سەردا بگرن چونکە بمانەوێ و نەمانەوێ ئەمریکا و ئیسرائیل وڵاتانێکی سەرمایەدارین.

بە شێوەی تایبەت هۆی دوژمنی ئەوان لە گەڵ ئێران بوونی هێمنیەکی سیاسی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە چونکو ئێران توانیویەتی هێمنییەکی سیاسی لە دەوروبەری خۆیدا دروست بکات و ئەوانیش ئەمەیان پێ قەبووڵ ناکرێ و پێیان وایە خۆیان باڵادەسترین وڵاتی ئەم سەرزەوینەن و قەبووڵ ناکەن هیچ کەسیتر لە دەسەڵاتی ئەواندا شەریک بێت.

هۆکاری سەرەکی دروست کردنی شەڕ و ئاژاوە و دیکتاتۆری لەم وڵاتانەی ئێمە لە لایەن ئەمریکا و ڕۆژاواوە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لای ئەوان ئەگەر خۆشبەختییەکی تەواو هەبێت و لای ئێمە شەڕ و ئاژاوە بێت، ئێمە هەمیشە پێویستمان بە ئەوان دەبێت. ئێمە وەزعی ئەمنی ناخۆشێکمان هەیە و هی ئەوان بە پێچەوانەوە هەر لە بەر ئەمەش خەڵکەکە کۆچ ئەکەن و ئەچن بۆ ئەوێ کەچی شەڕ و ئاژاوەکەش هەر ئەوان دروستیان کردووە.

ئەوان هاتن لە عێراقدا ئێمەیان لە دەستی دیکتاتۆرێک ڕزگار کرد کەچی پاش ئەوە دەستیانگرت بە سەر عێراقدا و داهاتی ئەم وڵاتەیان بۆ خۆیان قۆزتەوە و ئەوە وای کرد ئەو کێشانەی ئێستە لە عێراقدا بوونیان هەیە زۆر زیاتر بن لەو کێشانەی کە پێش ئەوان هەبوو.

شۆڕشی ئیسلامی ئێران و کاریگەریی لە سەر بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردی عێراق بۆ دژایەتی سەدام  

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕابردوودا توانیویە هاوکار و پشتیوانی شۆڕشەکانی کورد دژ بە سەدام و حکوومەتە دیکتاتۆرەکانیتر بێت و ئەوەش یەکێک لەو هۆکارانەی کە میلەتی کورد هەموو کات ڕایگەیاندووە و وتوویە ئێمە قەرزداری ئێرانین.

پشتیوانی ئێران لە سەر بزاڤی کورد و کاریگەری دانان لە سەر ئەوان لە رابردوودا بە دوو مەبەست بووە. یەکەم ئەوەی کە سەدام دوژمنی هاوبەشی ئێران و عێراق بوو و ئوپۆزیسیونی عێراقیش هۆکاری سەرەکی لاواز کردنی سەدام بوون واتە ئێران پشتیوانی بزاڤە ڕزگاری خوازەکانی کرد بۆ ئەوەی ئەم دوژمنە هاوبەشە لە ناو بچێت. هەروەها ئایین یەکێکیتر لە هۆکارەکانی پشتیوانی ئێران لەو بزاڤانە بوو. بە هۆی ئەوەی کە ئێران و عێراق خاوەن یەک ئایینن و کۆبوونەوەمان لە سەر ئەوە بۆتە هۆی پشتیوانی ئێران لە عێراق بۆ پاراستنی ئەم ئایینە پیرۆزە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە رابردوو هاوکاری شۆڕشی کوردان بووە و گەلی کورد ئەو کاتەی کە لێ قەومابێت توانیویە بچێتە لای ئەوان و ئەوانیش خزمەتیان کردوون و ئەم خزمەتەش لای کوردان هەر ماوە و تۆمار کراوە و ئێستاش خۆیان بە قەرزداری ئێران دەزانن. لە کاتی ئەنفال و کیمیاباراندا ئەوەی باوەشی بۆ کردینەوە و کوردانی ڕزگار کرد لەو ناڕەحەتییە، تەنیا کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

News Code 35890

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =