AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ١١ ١١:٢١

لە پێناو هاوکاری ئابووری ئێران و هەرێم؛

بەشداریی کۆمپانیاکانی ئێران لە پیشانگای براند بازاڕی سلێمانی

بەشداریی کۆمپانیاکانی ئێران لە پیشانگای براند بازاڕی سلێمانی

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە رێورەسمی کردنەوەی پێشانگای "براند بازار" بەشدار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی هەینی بەروری ۲۹ ی کانونی دووەمی ۲۰۲۱ زاینی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی پێشانگای "براند بازار " کرد.

لەم مەراسیمەدا کە بە هاوکاری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای شارپ لاین ئەنجام دراوە، پارێزگاری سلێمانی و بەشێک لە بەڕێوبەرەکانی پارێزگاکە و چالاکانی ئابووری بەشداریان کرد.

سەرکونسوڵی کۆماری ئێسلامی ئێران لە پاش مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە سەردانی ژوورەکانی کۆمپانیا و هەناردەکارە ئێرانیەکانی ناو ئەم پێشانگایەی کرد.

News ID 35799

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha