هێرشی ئازادانەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا کۆتایی هاتووە

یەکمایەتی مەک گۆرک لە سووریا قەرەبوو کردنەوەی خەسارێکە کە بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ بە چاوپۆشی لە توندوتیژیی تورکیا دژی کوردەکان و لەبەرچاونەگرتنی دەستدرێژیی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا، هێناویانەتە ئاراوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وادیارە بە هاتنە سەر کاری جۆبایدن وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا و دەرکەوتنی پێکهاتەی بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیەتی هاوپەیوەند بە قەیرانی سووریا، بەتایبەتی برێت مەک گۆرک نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش وەکوو هەماهەنگ کاری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە، دۆخی سووریا گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

یەکمایەتی مەک گۆرک لە سووریا چییە

ئەمبرین زەمان ڕۆژنامەوان لە یادداشتێکدا لە ئەلمانیتۆر نووسی یەکمایەتی مەک گۆرک لە سووریا قەرەبوو کردنەوەی خەسارێکە کە بەرپرسانی ئەو کاتی ئەمریکا لە سەردەمی دەسەڵاتداری ترامپ بە چاوپۆشی لە توندوتیژی دژی کوردەکان و لەبەرچاونەگرتنی دەستدرێژی تیرۆریستەکانی سەر بە ئەنقەرە، هێنایانە ئاراوە.

بە بڕوای زەمان، پەیامی ڕوونی واشنتۆن بۆ ئەنقەرە ئەوەیە کە سەردەمی هێرشی ئازادانە بۆ سەر کوردەکان کۆتایی هاتووە.

خەیانەتی ترامپ بە کورد

تورکیا دەزانێت کە مەک گۆرک لە نارەزایەتی بە فەرمانی لەناکاوی ترامپ لە سەر چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و خەیانەت بە کوردەکان لە پۆستەکەی دەستی لەکارکێشایەوە. ئەوەش دەزانێت کە لە کاتی هێرشی سەربازی ساڵی ڕابردوو بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە باکووری سووریا، بایدن بە نیشان دانی گڵۆپی سەوزی ترامپ بە ئەو هێرشە بەتوندی ڕەخنەی لە ناوبراو گرت و وتی ئەگەر ئەو بوایە هەرگیز ئیزنی نەدەدا ئاوەها هێرشێک بکرێت. بایدن هەر ئەو کاتیشی ئەردۆغانی وەکوو دیکتاتۆرێک وەسف کرد.

تورکیا لە ئەم مانگانەی دوایی چاوی بڕیوەتە سەر داگیر کردنی عەین عیسا و دەوترێت کە لەو بارەوە لەگەڵ ڕووسیا دانوستان دەکات. بەڵام وادیار نییە ڕووسیا تا ئێستا لەگەل ئەو داخوازییە ڕێککەوتبێت. ئەبێ بیبینین هەڵوێستی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا لە بەرانبەر ئەو ئەگەرە چلۆن دەبێت.

News Code 35712

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha