تەخت ڕەوانچی لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی نەکردووە

وەزیری دەروەی ئێران وتی: ئەرکی بایدن هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە و ئەگەر گەمارۆکان هەڵبگیرێن، ئەوا ئێمەش دەگەڕینەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا دانوستانێک لە نێوان بەڕێز تەخت ڕەوانچی و گرووپی جۆبایدن لە نیۆیۆرک ئەنجام دراوە، وتی: زۆر سەیرە کە هەواڵنێرەکەی فیگارۆ ئەوەی لەبەرچاو نەگرتووە کە بەڕێز تەخت ڕەوانچی لە سێ هەفتەی ڕابردوو لە ئیران بووە و دووشەممە چووەتەوە بۆ نیۆیۆرک و کەسانێکیش کە دەچنەوە بۆ ئەمریکا یەک هەفتە قەرەنتین دەکرێن. بۆیە زۆر بێ بنەما قسەی کردووە.

زەریف لە وەڵام بە پرسیارێک کە وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی بایدن وتوویە ئەمریکا بەدوای ڕێککەوتنێک پتەو لەگەڵ ئێرانە تا پرسی ناوچەیی و مووشەکیش بگرێتەوە و ئایا ئێران دیسان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستان دەکات؟ جەختی کرد: ئێمە ڕێککەوتنێکی پتەومان هەیە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەکدا کە خودی ئەمریکاش دانەری بووە، دەنگی لەسەر داوە. ئەو خاڵانە کە لە ئەو ڕێککەوتننە هەیە و نییە بە ڕێککەوتننە نووسراوە.

وەزیری دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە سەبارەت بە پرسی ناوچەیی و مووشەکی لە سەرەتاوە ڕێککەوتنمان کرد کە ئەو پرسانە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەبووە و ناشبێت، وتی: هەر بۆیە قبووڵمان کرد کە گەمارۆکانی چەک لەسەر ئێران تا پێنج ساڵ و گەمارۆی مووشەکیش تا هەشت ساڵ درێژەی هەبێت. ئەوە لە بڕیارنامە هێنرا چونکوو ئێمە ئامادە نەبووین لەسەری قسە بکەین کەواتە ئێمە تێچووی قسە نەکردنمان دا.

ناوبراو جەختی کرد: ترامپ ژمارەیەک لە گەمارۆکانی خستەوە سەرمان و ژمارەیەکی نوێشی زیاد کرد. ئەرکی بایدن ئەوەیە کە ئەو گەمارۆیانە هەڵبگرێت. ئەگەر هەڵیگرت ئەوا ئێمەش دەگەڕینەوە سەر بەڵێنەکانمان و پەلەیەکیشمان نییە. خەڵکی ئێمە تاقەتیان هێنا و تاقەتیش دێنن.

News Code 35668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =