بەرهەم هێنانی 14 میلیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران لە سێ مانگی داهاتوو

سەرۆکی بنکەی بەڕێوەبەری فەرمانی ئیمام خومەینی وتی: تا مانگی داهاتوو 2 تا 3 میلیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم دێنین کە لە ماوەی سێ مانگدا دەگاتە 14 میلیۆن دۆز.

بە پێی هەواڵی میهر، محەمەد موخبر ئەمڕۆ وتی: ڕەوتی چێ کردنی ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا بە پێی ڕێکارنامەی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە و قۆناغی سیهەمی کوتانی ڤاکسین لە سەر 56 خوازیار تاقی دەکرێتەوە.ئەو وتیشی: 14 خوازیار کە لە قۆناغی پێشوو ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە، دۆخی تەندروستییان جێگیرە و تا ئێستا هیچ لێکەوتەیەکی نەبووە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: وەک پێشتر وتمان خوازیارانی قۆناغی پێشووی تاقی کردنەوەی ڤاکسینەکە هیچ کێشەیەکیان نەبووە و ئەمەش نیشاندەری سەرکەوتوو بوونی ڤاکسینی ئێرانی و دڵنیا بوون لە بەرگری کردن لە تووش بوون بە کۆرۆنایە.

موخبر وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەدوای بەرهەم هێنانی ژمارەی زۆری ڤاکسین داین، ڕایگەیاند: تا مانگی داهاتوو 2 تا 3 میلیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم دێنین کە لە ماوەی سی مانگدا دەگاتە 14 میلیۆن دۆز.

ئەو لە درێژەی وتەکانیدا رایگەیاند: تا ئێستا سەرقاڵی بەرهەم هێنانی ڤاکسین لە ئاستی تاقیگە بووین بەڵام پاش سەرکەوتوو بوونی ڤاکسینەکە، بەرەو بەرهەم هێنانی زۆر و پێویستی خەڵک هەنگاو هەڵدەگرین.

زۆرتر لە پێویستی ناوخۆیی ڤاکسین بەرهەم دێنین

سەرۆکی بنکەی بەڕێوەبەری فەرمانی ئیمام خومەینی بەڵێنی بە خەڵک دا کە زیاتر لە رادەی پێویستی ناوخۆیی ڤاکسین بەرهەم دێنین. پێشتر پێویستمان بە هاوردە کردنی دەمامک بوو بەڵام ئێستا دەبینن جگە لە دابین کردنی ژمارەی پێویستی خەڵک، زۆرتر لە 100 میلیۆن دەمامک لە ئەمبارەکان دایە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ پێشکەوتوو بوونی وڵات لە باری دەرمانییەوە، وتی: ئێستا 97 لە سەدی دەرمانی پێویستی وڵات، هەر لە ناوخۆی ولاتدا بەرهەم دێت و تەنیا 3 لەسەدی هاوردە دەکرێت بەڵام هەر ئەو 3لەسەدەش 35لەسەدی تێچووی دەرمانی وڵاتی بە خۆ تایبەت داوە.

ئەو وتیشی: لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا توانیمان دەرمانێک وەکوو ئیورمکتین کە لە نوێترین دەرمانەکانی جیهانە بەرهەم بێنین. ئەم دەرمانە بە چۆنایەتی یەکسان لە گەڵ دەرمانە بیانییەکە و بە نرخی زۆر هەرزانتر دەگەینینە دەستی خەڵک.

 

 

News Code 35639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =