بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد داود ئۆغڵوو رێبەری پارتی داهاتوو و سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا پاگەندای کرد کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەلایەن دەستەیەکی سەربازییەوە ڕێنوێنی دەکرێت و بەم زووانە لەلایەن هەر ئەو دەستەوە وەلاش دەنرێت.
بە پێی ماڵپەڕی هەواڵی شرۆڤەیی ئەحوال، داود ئۆغڵوو ڕایگەیاندووە: ئەردۆغان ئێستا لەلایەن پاشماوەکانی کوودەچییەکانی 28 ی فێڤریەی 1997 ەوە ڕێنوێنی دەکرێت.
هاوپەیمانی پێشووی ئەردۆغان هۆشداریی پێی داوە: من ئەوان خەریکم هۆداریی دەدەم. بەڕێز ئەردۆغان بەزوویی وەلا دەنرێت. ئەردۆغان لە سەر دوو ڕێیانێکدایە. سەرکەوتن لە هەڵبژاردن لە گەڵ هاوپەیمانی کۆمار بۆ ئەو زۆر دژوار دەبێت.
داود ئۆغڵوو زیادی کرد: ئەگەر دۆخەکە هەر ئاوا بچێتە پێشەوە، دەسەڵاتێکی زۆرەملێ دێتە سەر کار کە موحافزەکاران نەتوانن تەنانەت لە شەقامەکان ڕێ بکەن.
بۆچوونی ئێوە