بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاعێرێکی ئیلامی بە ناوی مەیسەم خوڕانی هەوڵی نووسینی کۆمەڵە شێعری " نەورووزانە" بۆ منداڵانی کوردی داوە.
ئەو کتێبە بە زاراوەی کورمانجی خواروو نووسراوە و تێیدا دابونەریت و ڕێورەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز بە زمانی شێعر بۆ منداڵان ڕاڤە کراوە و خراوەتە بەردەستی بەردەنگەکانەوە.
کاری نیگارکێشی کتێبەکە لە ئەستۆی زوهرە جەماڵی بووە و کەیهان کیانی موقەدەمیش ڕووبەرگی کتێبەکەی داڕشتووە و دەزگای چاپەمەنی باشووریش لە چاپی داوە.
بۆچوونی ئێوە