بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی هۆکاری بەشدار نەبوونی یەکێتی نیشتمانی لە دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدای، بەتەواوەتی حیزبی بوونی، شاندی دانوستانکار ڕاگەیاند کە بۆ تاوتوێ کردنی هاوپەیمانی سیاسی لە داهاتوو، بۆ بەغدا سەفەری کردووە.
ناوبراو لەوبارەوە وتی: لێژنەی دانوستانکاری پارتی، شاندێکی حیزبییە و هیچ پێوەندییەکی بە شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانەوە نییە.
سورچی زیادی کرد: یەکێتی نیشتمانی لە ئەو شاندە بەشدار نییە. چونکوو ئەو شاندە بابەتە حیزبییەکان تاوتوێ دەکات و شاندی یەکێتی نیشتمانیش لە ڕۆژانی داهاتوو سەفەری بەغدا دەکات.
ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی وتیشی: شاندی دانوستانکاری هەرێم سەر بە پارتییە و ئامانجیشی لێکدانەوەی هاوپەیمانییە سیاسییەکانی داهاتوو لەگەڵ پارتەکانی دیکەی عێراق و ئامادە بوون بۆ هەڵبژاردن و پێوەندی سیاسی نێوان ئەو پارتانەیە.
شیاوی باسە شاندی دانوستانکاری کوردەکان بە سەرۆکایەتی ڕۆژ نووری شاوەیس ئەندامی باڵای دیمۆکراتی کوردستان بە ئامانجی لێکدانەوەی پێوەندییەکانی هەرێم و دەوڵەتی ناوەندی عێراق دوێنێ سێشەممە گەییشتە بەغدا و لەگەڵ چەندین لایەن و پارتی جیاواز کۆبووەوە.
Your Comment