پێکداهەڵپرژانی نێوان لایەنگرانی ترەمپ و پۆلیس/ 4 کەس کوژران

لایەنگرانی ترەمپ لە ناڕەزایەتی بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریکا هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس و داگیراین کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا و هەوڵی چونەژوورەوە بۆ ناو هۆڵی کۆبونەوەکانیان دا، بەو هۆیەشەوە، دانیشتنی کۆنگرێس کە تایبەتە بە یەکلایکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی کاتی راگیرا.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پۆلیس بەناچاری لەناو هۆڵەکانی کۆنگرێسدا چەکیان لەدژی خۆپیشاندەران ڕاکێشاوە و هەوڵی پاراستنی ئەندامانی کۆنگرێسیان دا و خۆپیشاندرانیان ناچار کرد بینای کۆنگرە چۆڵ کەن..

هەروەها، ئەندامێکی کۆنگرێس بە فرانس پرێسی راگەیاندوە، گازی فرمێسکڕێژ لەدژی خۆپیشاندەران بەکارهێنراوە و تا ئێستا چوار کەس کوژراون و ژمارەیەک بریندار هەیە.

هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە، ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان لایەنگرانی ترەمپ و پۆلیس روویداوە.

گاردی نەتەوەیی ئەمریکا چووە شوێنی کۆنگرە و دواتر ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کرد بڕۆنەوە ماڵەکانیان.

هاوکات جۆ بایدن ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە کاردانەوە بەم ڕووداوانە داوی کرد کە ترەمپ بێتە سەر شاشەی تەلەفزیۆن و ڕوونکردنەوە بدات.

News Code 35490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =