دۆزینەوەی داری ئەفرای قەفقازی لە بانە

داری ئەفرای قەفقازی لە ئێراندا یەک دانەیە کە ئەویش لە شاری بانە لە پارێزگای کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدوڵڵا ڕەحیمی خا، سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی شاری بانە ڕایگەیاند: کارناسانی میراتی فەرهەنگی لە سەردانی ئەو شارە توانیان جۆرێکی تایبەتی دار بە ناوی ئەفرای قەفقازی لە گوندی کانی بەرد بناسنەوە.سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی بە وتنی ئەوەی کە ئاسەواری سروشتی گەنجی بەنرخی هەر ناوچەیەکەیە، ڕایگەیاند: بە هۆی گرینگایەتی پاراستنی ئەو ئاسەوارە سروشتییە بەنرخ و تایبەتە هەوڵی پێویست وەکوو پێکهێنانی دۆسیە بۆ تۆماری نەتەوەیی ئەو بەرهەمە، وەکوو میراتێکی سروشتی دراوە.

ڕەحیمی خا زیادی کرد: شاری بانە ئێستا خاوەن ٥ ئاسەواری سروشتی لە ڕیزی میراتی نەتەوەیی سروشتی ئێرانە.

ناوبراو وتیشی: بە پێی لێدوانەکانی دکتۆر گراوەند لێکۆڵەر و چالاکی بواری میراتی سروشتی پارێزگا تەنیا یەک دار لە ئەو جۆرە لە ئێران ماوەتەوە کە ئەوەش شتێکی ناوازەیە.

News Code 35151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha