بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو بیری نەوت لە کێڵگەی خەبازە کەدەکەوێتە دوری 20 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک لەئەنجامی دانانی دوو بۆمبی دەستی تەقیوەتەوە.
هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تائێستا نازانرێت کە چ کەس و لایەنێک هۆکاری رووداوەکە بووە و بەوهۆیەوە بەشێکی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکە کەبەرهەمی رۆژانەی 25 هەزار بەرمیل نەوتە راگیراوە.
بۆچوونی ئێوە