قەدەغەی هاتوچۆ لە سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان ڕاگەیێندرا

لیژنەی باڵای ئەمنی قەدەغەی هاتوچۆی بۆماوەی 24 كاتژمێر لە نێوان پارێزگاكانی هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان دەركرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووە: ‎بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی كەشێكی ئارام بڕیاریانداوه‌ بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان، بەسەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ئه‌و بڕیاره‌ له‌كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ كاتژمێر 12:00ی شه‌وی 9ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2020 جێبه‌جێده‌كرێت.

ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان دەستیپێكردووە و بەهۆیەوە چوار خۆپیشاندەر كوژراون و ژمارەیەكی دیكە برینداربوونە و هەروەەها بارەگای زۆربەی لایەنەكان لەوناوچانە سوتێنراون.

خۆپیشاندەران داوای  دابەشكردنی مووچە لە کاتی خۆی دەکەن و سوورن لە سەر کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و بە هەدەر دانی سامانی گشتی وڵات.

News Code 35121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha