بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی کوردی سووریا لە چەند ساڵی ڕابردوو لە شەڕ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش، زیاتر لە ٢٠٠٠ ئەندامی بیانی ئەو گرووپەیان لە زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیهانەوە دەستگیر کردووە.
چەندین ساڵە بەرپرسانی کوردستانی سووریا داوا لە وڵاتانی ئەمریکی و ئەورووپی و ئاسیایی دەکەن کە هاووڵاتییەکانی خۆیان بگەڕێننەوە و لێپرسینەوەیان لێ بکەن، بەڵام ئەو وڵاتانە هیچ جۆرە وەڵامێک نادەنەوە و هەر بەو بۆنەوە کوردەکان بێ هیوا بوون لە ئەو وڵاتانە و ڕایانگەیاندووە کە ئەوان بۆیان نییە کە ئەو داعشیانە بە بێ ڕوون کردنەوەی چارەنووسیان، لەوێ بهێڵنەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەوە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە نالەبار بوونی دۆخی ئەو کەمپانە هەواڵیان داوە.
بۆچوونی ئێوە