دوایین بەرهەمی دەرهێنەری کۆچکردووی ئێرانی لە سەر پرسی کوردانی ئێزدی

کامبوزیا پەرتۆیی دەرهێنەری بەناوبانگی کورمانجی ئێران کە لە چەند ڕۆژی دوایی بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا، فیلمێکی سەبارەت بە کوردە ئێزدییەکان بە ناوی "کامیۆن" بەرهەم هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کامبوزیا پەرتۆیی دەرهێنەری بەناوبانگی کورمانجی ئێران کە لە چەند ڕۆژی دوایی بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا، فیلمێکی سەبارەت بە کوردە ئێزدییەکان بە ناوی کامیۆن "بارهەڵگر" بەرهەم هێنا.

فیلمی بارهەڵگر، کە بابەتەکەی کوردە ئێزدییەکانی عێراقە، خەڵاتی سیمۆرغی بلورینی فیلمنامەی فێستیڤاڵی فیلمی فەجری بردەوە

ئەو فیلمە سینەماییە لە سنوورەکانی سووریا و عێراق، لە گوندەکانی دەڤەری ناوچەی سیلوانا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە شارەکانی ورمێ و بانە و لە کۆتاییدا لە چەند ناوچە لە تاران لەوانە ، ئازادی، تارانسەر، گوڵابدەڕە، شارەک غەرب، سادقیە و ... فیمهەڵگری کراوە.

 فیلمەکە چیرۆکی شۆفێرێکی ئێرانی دەگێڕێتەوە کە بنەماڵەیەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی باوەپیارەیان دەهێنێتە تاران. لە ئەو فیلمە سەعید ئاقاخانی، نیکی کەریمی، نەسرین مورادی، ڕامین ڕاستاد، تروسکە جەولا(کوردی مەهاباد) ڕۆڵ دەگێڕن.

سەعید ئاقاخانی ڕۆڵی سەرەکی لە ئەو فیلمە دەگێڕێت. کامبوزیا پەرتۆیی سەبارەت بە ئامادەبوونی ئاقاخانی لە ئەو فیلمە وتبووی: پێم وابێت یەکێک لە شانسەکانی ئەو فیلمە هەبوونی سەعید ئاقاخانی بوو. من بەهۆی کورد بوونی سەعید ئاقاخانی ئەوم هەڵبژارد و ئەویش بە باشی ڕۆڵی گیڕا.

شیاوی باسە، کامبوزیا پەرتۆیی، ئەکتەر، فیلمنامە نووس و دەرهێنەری کوردی کورمانجی ناوچەی گیلان بوو کە ١٨ ی ڕەشەممەی ١٣٣٤ لە ڕوستەم ئابادی ڕەشت لەدایک بوو و چەند ڕۆژ  لەمەوپێش بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

News Code 34946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha