بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا ئۆپراسیۆنی سەرکەوتووی هێزەکانی بەرخۆدانی یەمەن دژی دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان پیرۆزبایی کرد.
ناوبراو وتیشی: سڵاو لە ئەنساروڵڵا و هاوڕێیانی پێغەمبەر و حەزرەتی عەلی. ئێمە سەرتا پامان هیوایە کە بە زوویی ماڵی خودا لە دەستی وەهابیەت و چەتە ئیسرائیلییەکان ئازاد ببێت و لەوێ لە گەڵ ئێوە نوێژ بکەین.
پێشتر عەبدولعەزیز بێن حبتور سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ڕزگاریی نەتەوەیی یەمەن وێڕای پیرۆزبایی لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دوای ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو دژی دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان بە مووشەکی قودس ٢، وتی: هەموو ئامانجەکانی ئێمە لە وڵاتانی ستەمکار، ڕەوایە.
بۆچوونی ئێوە