بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: حەوتەی ڕابردوو ئێمە ڕووداوێکی جێی سەرەنجمان بینی ڕژێمێک کە خەوینی ڕووخانی حکومەتی ئێرانی دەبینی ، بە شێوەیەکی سووکانە خۆی ڕووخا.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە هەر کات ببینیم کە دۆخەکە لەبارە و ئامادەیە بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان ، لەو دەرفەتە کەڵک وەردەگرین و ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە گەمارۆی ستەمکارانە هەڵوەشێتەوە.
ئەوەشی وت کە ئەمڕۆکە دەبینین جگە لە چەند وڵاتێکی بچووک کە هەمیشە دەستوپەیوەندی ئەم ڕژێمە بوونە، جیهان دۆخێکی نوێ بەخۆوە دەبینێت.
Your Comment