بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا بە سەر سوپای تورکیا بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر بنکەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە ناوچەی سەرێکانی لە باکووری ڕەقە و شەڕڤانان لە بەرانبەر ئەو هیرشە بەرگریان لە خۆیان کرد و لە ئەنجامدا شەڕێکی قورس هاتە ئاراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای ئازادی سووریا بەکەڵکوەرتن لە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو گوندەکانی خالدیە، دیخلیب، بیر عەرەب و حوڕیەیان لە باکووری ڕۆژهەلاتی سەرێکانی تۆپباران کرد. هەروەها ئەو هێزانە لە لایەن جادەی M4 یشەوە هێرشاین کردە سەر گوندی دیبیس.
سەرچاوەکانی نزیک لە سوپای دیمۆکراتیک لە بەردەوام بوونی پێکدادانەکان تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی دا و ڕایانگەیاندووە کە لە ئەو پێکدادانە ١٠ تیرۆریستی سەر بە تورکیا کوژراون.
بۆچوونی ئێوە