سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا تاوان بوو/هەستمان بە شەرمەزاری کرد

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگه‌یاند: سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان تاوانە و بە هەڵکردنی ئاڵای حەشد لەسەر بارەگاکە "هەستمان بە شەرمەزاری کرد".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فالح فه‌یاز سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی له‌ به‌غداد رایگه‌یاند: "سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان تاوانە و بە هەڵکردنی ئاڵای حەشد لەسەر بارەگاکە هەستمان بە شەرمەزاری کرد، لایەنی دژ و دەرچوو لە یاسا لە عێراق نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەنە ئامانج".
 
سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر فه‌یاز وتی: چەندان هێز لەو شوێنەبوون کە بۆ هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بەکارهێنرا، فەرماندەی لیوای 42ی حەشد ئامادەی هەموو هاوکارییەکە بۆ دۆزینەوەی بکەرانی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر.

فالح فه‌یاز ئه‌وه‌شی وت: حەشدی شەعبی دەستەیەکی فەرمیی نێو دەزگاکانی دەوڵەتە، ئەوان هەر هێرشێکی سەربازی دژی دەزگا عێراقییەکان یان بییانییەکان بە "تیرۆریستی" دەزانن و حەشدی شەعبی بەرپرسیار نییە لە کەسانێک درووشمەکەی بەرزدەکەنەوە.

News Code 34495

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =