بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ٢٥٢ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٣٠ هەزار و ٣٧٥ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٣٨٩٠کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ٥٣٠ هەزار و ٣٨٠ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ٤٢٧هەزار و ٤٠٠ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment