AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٦ ١٦:٢٢

بەرپرسێکی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند:

حەشدی شەعبی ڕۆڵی لە هێرش بۆ سەر نووسینگەی پارتی لە بەغدا نەبووە

حەشدی شەعبی ڕۆڵی لە هێرش بۆ سەر نووسینگەی پارتی لە بەغدا نەبووە

بەرپرسێکی حەشدی شەعبی هەرجۆرە ڕۆڵێکی ئەو هێزانەی لە هێرشی ئەمڕۆ بۆ سەر نووسینگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ساری بەغدای ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد بەسەری لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی لە گفتوگۆ لەگەڵ شەفەق نیوز وتی کە حەشدی شەعبی وەکوو بنکەیەکی فەرمی هیچ ڕۆڵێکی لە هێرش بۆ سەر نووسینگەی پارتی دیمۆکرات لە بەغدا نەبووە، هەرچەندە کەسانێک کە ئەو کارەیان کردووە لایەنگری حەشدن و بە پێی هەستی خۆیان ئەو کارەیان کردووە.

ناوبراو وتی کە هەر کەسێک کە هێرش بکاتە سەر بنکەیەکی ئەمنیەتی و سووکایەتی بکات بە مێژوو و شەهیدەکانی ئەبێ هەر چاوەڕوانی ئاوەها کاردانەوەیەک بێت چونکوو حەشد بنکەیەکی سیاسی نییە.

بەسەری زیادی کرد کە ئاگرگرتنی هەر نووسینگەیەک شەرمەزار دەکەین بەڵام هەرگیز ناتوانین تووڕەیی خەڵک کۆنترۆڵ بکەین.

News ID 34465

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha