بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەوانان وێڕای ئیدانە کردنی دەستگیری چوار ڕۆژنامەوانی هەواڵدەری مێزۆپۆتامیا و ژین نیوز، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند تورکیا یەکێک لە وڵاتانای جیهانە کە زیاترین ڕۆژنامەوانی بەندکراوی تێدایە.
ئەو بنکە نێودەوڵەتیە وێڕای ئیدانە کردنی دەستگیری ئەو کەسانە بەهۆی شوێنگیری پرسی خستنە خوارەوەی دوو هاووڵاتی کورد لە کۆپتەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە، داوای ئازادیانی کرد.
ڕیکاردۆ گۆترز، بەرپرسی EFG بە بەیاننامەکەدا جەختی کردووە نەک ئەو هەواڵنێرانە ئەبێ ئازاد بکرێن بەڵکوو ئەو بابەتەی کە ئەوان خەریکی لێکدانەوەی بوون ئەبێ بەتواوەتی ڕوون ببێتەوە.
بۆچوونی ئێوە