بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا، دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی سنە لە دۆخی ئاوی خواردنەوە و کوالێتیەکەی، بە شوێنگیرییە ئەنجام دراوەکان و ڕاوێژ لەگەڵ وەزیری وزە چەند ڕۆژی داهاتوو خەڵک لە ئاوی خاوێنی بەنداوی ئازاد لەجیاتی بەنداوی قشڵاق بەهرەمەند دەبن.
ناوبراو زیادی کرد: ئاوی بەنداوی ئازاد لە ڕێگای سیستەمی گواستنەوەی ئەو بەنداووە بە ڕێژەی دوو مەتری دووجا لە چرکەدا دەڕژێتە ناو بەنداوی قشڵاقەوە.
پارێزگاری کوردستان بە وتنی ئەوەی کە پاراستنی تەندروستی و ڕەزامەندی خەڵک بەردەوام یەکمایەتی بەرپرسان بووە، درێژەی دا: پارێزگای کوردستان یەکێک لە شوێنە دابین کەرەکانی ئاو لە ئێران دێتە ئەژمار، کەواتە خەڵک مافیان هەیە کە ئاوی خواردنەوەی تەندروست و خاوێن بخۆنەوە.
بۆچوونی ئێوە