ئامانجی ئەمریکا لە داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

شێخ نەواف تراد مولحم ئەمینداری گشتی پارتی ئەلشوعەبی سووریا و شێخی عەشیرەی حەسەنە جەختی کرد کە لە هەر کوێ بۆنی نەوت بێت، ئەمریکا لەوێ ئامادە دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شێخ نەواف دەڵێت: لە هەر کوێ کە بۆنی نەوت بێت، ئەمریکییەکان لەوێن. ئێمە ئامادەین کە بەرەیەکی بەرخۆدان ڕێکبخەین بۆ دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی بە پاڵپشتی دەوڵەتی سووریا، نەتەوەی سووریا لە ئەو ڕێگا بەرخۆدانەوە دەڕۆن کە ئیمانیان پێیە ئەویش ئەوەیە کە هەر شتێک بە زۆرەملێ گیرابێت تەنیا بە زۆرەملێ وەردەگیردرێتەوە.

هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ شێخ نەواف تراد مولحەم ئەمینداری گشتی پارتی شوعەبی سووریا و شێخی عەشیرەی حەسەنە ئەنجام داوە کە دەقی گفتوگۆکە لە خوارەوە دێت.

ئایا جووڵەکان دژی هێزەکانی ئەمریکا وەکوو کردنە ئامانجی بنکەکانیان بە مووشەک و بە واتای ڕاگەیاندنی بەرخۆدانی خەڵک لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات دژی ئەوانە؟

بەڵێ ئێمە جووڵەکانی خەڵک دژی داگیرکەران و ئۆپراسیۆنی بەرفراوان بۆ داخستنی ڕێگای سەربازانی ئەمریکی و سووتاندنی ئاڵای ئەمریکا لە بەردەم ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی ئەوان و تەقەکردن لێیان و ڕێگری کردن لە پەڕیەنەوەیان دەبینین.

پێم وایە ڕوانگەی جۆراوجۆر بۆ ڕێکخستنی بەرخۆدانی خەڵک هەیە و هەمووان جەخت دەکەن کە سووریاییەکان هەرگیز داگیر کردنیان قبووڵ ناکەن و بە پشتی خودا و گیانفیدایی خۆیان خۆیان ڕزگار دەکەن چونکوو ئەوان ئەوە دەزانن کە ئەوەی کە بە زۆرەملێ لێیان وەرگیراوە بە زۆر و هێز وەردەگیردرێتەوە.

ئامانجی ئەمریکا لە گەمارۆدانی سووریا چییە و هەڵوێستی خەڵکی سووریا لە بەرانبەر گەمارۆکانەوە چی بووە؟

ئامانجی ئەمریکا لە گەمارۆی سووریا، بە چۆک دادانی نەتەوەی سووریایە کە نەیانتوانی لە شەڕی مەیدانی بگەنە ئامانجی خۆیان، پێم وایە کە نەتەوەی سووریا بەتواوەتی ئەو ڕاستیەیان بە برسیەتی، کێشەی ئابووری و دارایی هەست پێکردووە.

ئایا ئەگەری هەیە ئەو بەرخۆدانە خۆبەخشانە لە ناوچەی جزیرە ببێتە بەرخۆدانێک ڕێکخراو و فەرمی لەژێر ناوێکی تایبەتدا؟

دەتوانم بڵێم کە ئێمە لە ئەو حاڵەتە خۆبەخشانە دێینە دەرەوە، ئەوەی کە ئەمڕۆ بینیمان، کارنداەوەی خۆبەخش بوو نەک ڕێکخراو و هێزی مرۆییش تەیار نەکراوە تا بەرخۆدان تەواو بێت، نەتەوەی سووریا بەرخۆدان دەکەن چونکوو دژی هەبوونی بیانی لە ناو خاکی خۆیانن و سازشیش لەو بارەوە ناکەن و خۆمانیش بەدەستەوە نادەین.

تا بە ئەمڕۆ هیچ بەرخۆدانێکی فەرمی لەژێر ناوێکی تایبەت پێک نەهاتووە و من جەخت دەکەم کە ناوی جۆراوجۆر بۆ زۆربەی ناوچەکان لە جزیرە هەیە، کەسانێک کە بۆ ڕێکخستنی دۆخی ناوخۆیی و خستنەڕێی بەرخۆدان ئامادە دەبن.

 ڕاتان سەبارەت بە ئیدارەی هەسەدە لە باکووری سووریا و داگیرکاری ئەمریکا لەو ناوچانە چییە؟

ئەوە دەزانن کە ناوچەی جزیرە، بەشێک لە خاکی سووریایە کە وڵاتانی دوژمن بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەدوای داگیر کردنین و لە لایەکی تریشەوە زاڵ بوونی سەربازی و ئیدارەی هەسەدە لە ژیرناوی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ئەو ناوچە دەبینین کە ئەو دۆخە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی بەرەو داگیرکردن یان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری نەتەوەی سووریا، هان دەدات.

خەڵک و دەوڵەتی سووریا لە باری ئابوورییەوە چاویان لە ئەو ناوچەیەیە، چونکوو ناوچەیەکی بنەڕەتی بۆ دروست کردنی ئابووری سووریا چ لە باری کشتوکاڵ و چ لە باری نەوتەوە دێتە ئەژمار، هەر بۆیە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی بنکەی سەرەکی بەرخۆدانی خەڵک دێتە ئەژمار و پێم وایە هەر بەو بۆنەوەیە کە لە هەر کوێ بۆنی نەوت دێت، ئێمە دەبینین کە ئەمریکییەکان لەوێن.

News Code 34349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =